یەکێک لە ئامانجەکانی چاپەمەنی مانگ، ھەر لە یەکەم رۆژی دەسپێکی کارکردنییەوە، پاڵپشتی لەو نووسەر و وەرگێڕانە بووە کە کەمتر دەرفەتی چاپی بەرھەمەکانیان بۆ ڕەخساوە بەتایبەت لە ڕۆژھەڵاتدا. لەبەر ئەو ھۆکارانەی کە نووسه‌ران و خوێنەرانی زمانی کوردی ئاگادارن، چاپی کتێب لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەگەڵ تەنگ و چەڵەمەی زۆردا بەرەوڕوو بووە. یەکێک لەو کۆسپانە نەبوونی چاپەمەنی سەردەمیانە بووە کە بتوانێت ئەم ئەرکە جێ‌بەجێ بکات. لە ئێستادا چاپەمەنی مانگ ئەو شانازییەی پێ بەخشراوە کە بتوانێت ھەنگاوێکی پتەو و سەرەکی لەم بوارەدا ھەڵگرێ و تا ڕادەیەک گەشە بدات بە بواری چاپەمەنی لە کوردستاندا. ھەربۆیەش مانگ لە درێژەی کار و چالاکییەکانی خۆی لە ساڵی نوێدا (٩٦) پڕۆژەیەکی نوێی بە دەستەوەیە بۆ چاپ‌کردنی بەرھەمی بەرەی نوێی نووسەرانی ڕۆژھەڵات. بۆ ئەو مەبەستە داوا لە تەواوی نووسەران، شاعیران و وەرگێڕانی بەتوانای ڕۆژھەڵات دەکەین کە دوای پشووی نەورۆز، لە ڕێی ئیمەیلەکانی مانگەوە کە لە بەشی «پەیوەندی» ماڵپەڕەکەماندا ھەن، بەرھەمەکانیان بنێرن بۆمان.

وردەکاری و مەرجەکان:
۱٫ به‌رهه‌مه‌کان به‌ فایلی (Word) و به‌ فۆنتی یۆنیکۆرد و به‌ پێی ڕێنووسی «ئه‌کادیمیای کوردی» بێت.
١. کتێبەکان دەبێ لە یەکێک لەم بەشانەدا جێ بگرن: چیرۆک و ڕۆمان ـ شێعر ـ لێکۆڵینەوەی ئەدەبی و ھونەری ـ زانستی مرۆیی (بە ھەموو لقەکانییەوە).
٢. کتێبەکان نابێ پێشتر چاپ کرابن.
٣. ھەر بەرھەمێک دوای ھەڵسەنگاندن، ئەگەر پێش‌مەرجەکانی چاپەمەنی مانگی تێدا ڕەچاو کرابێت، ئەوە بۆ چاپ پەسند دەکرێت.
٤. نووسەر یان وەرگێڕ لە ماوەی دوو ھەفتەدا ئاگادار دەکرێتەوە لە بڕیاری چاپەمەنی مانگ بۆ چاپ کردن یان نەکردنی بەرھەمەکە.
۵٫ وەرگێڕانەکان لە زمانی فارسی و عەرەبییەوە نەبن.
۶٫ لەگەڵ ھەموو خاوەن بەرھەمەکان گرێبەستی ڕەسمی واژۆ دەکرێ و مافیان لەبەر چاو دەگیرێت.

بە ھیوای گەشەی ڕۆژ لە دوای ڕۆژی کتێب و کتێبخانە و ئەدەبی کوردی.
چاپەمەنی مانگ

One Response سەرنج

  • وریا  ۱۳۹۶-۰۲-۱۰ at ۲۳:۱۵

    دەستان خۆش، ئێمەی خوێنەرانیش سپاسی چاپەمەنی مانگ دەکەین و بە کڕینی کتێبی چاپ کراو لە چاپەمەنی مانگ پاڵپشتیتان دەکەین.

    وەڵامدانەوە

سەرنجێک بنووسە

تکایە ناوت بنووسە. تکایە ناونیشانی ئیمەیل بنووسە. تکایە پەیامێک بنووسە.