3

چاپەمەنی مانگ ئاگاداری تەواوی وەرگێڕان و نووسەرانی بواری مێرمنداڵان دەکاتەوە کە بەم زووانە بە نیازە کۆمەڵە کتێبێکی بواری مێرمنداڵان لە چاپ بدات. ھەربۆیەش داوا لە تەواوی ئەو بەڕێزانە دەکەین ئەگەر کتێبێک یان وەرگێڕانێکی باشیان لەو بوارەدا ھەیە بۆمانی بنێرین تاکو دوای تاوتوێ کردن و پەسند کران گرێبەستیان لەگەڵدا واژۆ بکەین و کتێبەکانیان لە چاپ بدەین. لێرەدا واباشە ئاگادارتان بکەینەوە پێش ناردنی کتێبەکان ئەم مەرجانەی خوارەوە لەبەر چاو بگرن:
١ـ کتێبی وەرگێڕدراو دەبێ لە زمانی سەرەکییەوە یان لانیکەم لە زمانی ئینگلیزیەوە وەرگێڕدرابێت.
٢ـ کتێبەکان بە شێوەی فایلی Word و بە فۆنتی یۆنیکۆرد بنێردرێن.
٣ـ ڕێنووسی ئەکادێمیای کوردی ڕەچاو کرابێت.
چاوەڕوانی ھاوکاریتانین.

هیچ سەرنجێک نییە

دەتوانی یەکەم کامێنت دابنییت.

سەرنجێک بنووسە

تکایە ناوت بنووسە. تکایە ناونیشانی ئیمەیل بنووسە. تکایە پەیامێک بنووسە.