1
یەکەمین خولی خەڵاتی برایم خان دوێنێ چوارشەممە ١٢ی جۆزەردان له‌ شاری بانه‌ کۆتایی بە کارەکانی ھێنا. لەو ڕێوڕەسمەدا دوو کتێبی چاپکراوی مانگ خەڵاتیان وەرگرت و کتێبێکی دیکەش ڕێزی تایبەتی لێ گیرا.
ڕۆمانی «باڵندەی بریندار، ماسی سەرسام» لە نووسینی فەڕۆخ نێعمەتپوور وەک براوەی بەشی ڕۆمان دیاری کرا و خەڵاتی ئەو بەشەی وەرگرت.
ھەروەھا کۆمەڵە شێعری «بەرد» لە نووسینی فەریدوون ئەرشەدی بە ھاوبەشی لەگەڵ دوو کۆمەڵە شێعری «پەیکەرتاش» لە نووسینی بەھمەن حەبیبی و «عەکسێکی تەواوقەد لە مردنم» لە نووسینی جەمال مەلایی خەڵاتی بەشی شێعریان وەرگرت.
لە بەشی وەرگێڕانیشدا کورتە ڕۆمانی «عاشق» لە وەرگێڕانی خاتوو کافیە جوانڕوودی ڕێزی تایبەتی لێ گیرا.
چاپەمەنی مانگ وێڕای پیرۆزبایی لەو بەڕێزانە، ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێ و ئاواتەخوازە کە لە داھاتوودا بەرھەمی سەرکەوتووتر و بەپێزتر بخوڵقێنن و ئامادەی ھەرچەشنە ھاوکارییەکی مومکینە لەگەڵ ئەوان و لەگەڵ تەواوی نووسەرانی دیکەی کورد.

One Response سەرنج

سەرنجێک بنووسە

تکایە ناوت بنووسە. تکایە ناونیشانی ئیمەیل بنووسە. تکایە پەیامێک بنووسە.