باڵندەکانی دەم با
نووسەر
عەتا نەھایی
ISBN
۹۷۸-۶۰۰-۸۹۱۲-۵۵-۲
ژمارەی لاپەڕە
۲۵۸
چاپ
دووهه‌م
بابەت
ڕۆمان
ساڵی چاپ
۱۳۹۸ (۲۰۱۹)
نرخ بە تمەن
۶۰,۰۰۰ تمەن
نرخ بە دینار
۴,۰۰۰ دینار
ئەم باڵندە کوێر و سەرلێشێواوانە، ئەم ڕەسمە کۆن و هەڵپڕووکاوانە، ئەم یادە کاڵ و بێڕەنگانە، ئەم ڕۆژە دوور و فەرامۆشکراوانە، ئەم ساتانەی دەم با و گەردەلوول چۆن کۆ دەبنەوە؟ ئەم ڕووداوە قەوماو و نەقەوماوانە چۆن یەک دەگرنەوە؟ ئەم جەستە پارچەپارچەبووانە چۆن دەبنەوە بە یەک جەستە؟ ئەم زەمەنە پڕژ و بڵاوانە چۆن دێنەوە سەر هێڵێکی ڕاست؟ ئەم هەموو چیرۆکە فەرامۆشبووانە چۆن وەبیر دێنەوە و چۆن لە چوارچێوەی چیرۆکێکدا دەنووسرێنەوە؟
(به‌شێک له‌ ده‌قی ڕۆمانه‌که‌)
بۆچوونەکان (۰ بۆچوون) :
ئێوەش بۆچوونی خۆتان بنووسن!