لە مێژ بوو ئەمویست گەشتێکی دوور و درێژی ئەو شوێنانەی کوردەواری بکەم کە نەمدیبوون، ئەمەش بەو نیازە یادداشتێک ئەگەر دەستم بکەوێ وەیا بەرچاوم کەوێ بۆ یادگارێکی پاشەڕۆژی تاریخی هەڵیگرم، بۆ ئەوە هەم خۆم و هەم کەسانی تر کەڵکێکی لێ وەرگرن. لە 1955دا ئەو ئامانجەم هاتە دی، چاوم بە بینینی ئەو شوێنانە و شوێنی تریش ڕۆشن بووەوە.
لەم گەڕانەما چیم بەر چاو کەوتووە یا کێم دیوە، هەمووییم هۆنییەوە؛ ئیتر چاوم لەوە نەبوو کە ئەمە بە هۆی ناوهێنانی کەسێکەوە یا ناوبردنی شوێنێکەوە گەشتەکە نرخێکی ئەبێ یا نابێ. لەم گەشتەدا ناوی هەر کەس هێنراوە، لەقەب (نتیکە)ی پارێزراوە.