تەرمی نەناسێک
نووسەر
ئازاد بەرزنجی
ISBN
۹۷۸-۶۰۰-۸۹۱۲-۷۷-۴
ژمارەی لاپەڕە
۱۱۴
چاپ
یەکەم
بابەت
چیرۆک
ساڵی چاپ
۱۳۹۸ (۲۰۱۹)
نرخ بە تمەن
۳۵,۰۰۰ تمەن
نرخ بە دینار
۳,۰۰۰ دینار
بە پەلە بیجامەکەم داکەند و خۆم گۆڕی و بە شڵەژاوییەوە بەرەو مزگەوتەکەی ئەوبەرمان ملم نا. دەرگای مزگەوتەکە کرابووەوە. خۆم پیادا کرد و ڕاستەوخۆ ڕووم کردە ئەو ژوورەی کە تەرمەکەیان تێدا دانابوو. تەرمێک لە ناوەڕاستی ژوورەکەدا دانرابوو، چوار پێنج کەسیش وەکوو بت بە دەوریدا دانیشتبوون. مەلایەکیش لە سەروو تەرمەکەوە دانیشتبوو قورئانی بەسەر تەرمەکەدا دەخوێند. وەختێ سڵاوم لێ کردن، هەموو بەبێ ئەوەی وەڵامم بدەنەوە، بە سەرسووڕمانەوە تەماشایان کردم. منیش خۆمم تێک نەدا و چووم لە گۆشەیەکدا دانیشتم. دوای ئەوەی مەلاکە چەند ئایەتێکی خوێندوە؛ هەموو دەستیان بە خوێندنی سوڕەتی فاتیحە کرد. منیش هەرچەند بە تەواوەتی سوڕەتی فاتیحەم لەبەر نەبوو؛ بەڵام دەستەکانم وەکوو ئەوان ڕاگرت تا تەواو بوون.
(بەشێک لە چیرۆکێکی کتێبەکە)
بۆچوونەکان (۰ بۆچوون) :
ئێوەش بۆچوونی خۆتان بنووسن!