شەدەی سوور
نووسەر
جەلیل ڕەحیمی
ISBN
۹۷۸-۶۰۰-۸۹۱۲-۴۶-۰
ژمارەی لاپەڕە
۲۲۴
چاپ
یەکەم
بابەت
چیرۆک
ساڵی چاپ
۱۳۹۸ (۲۰۱۹)
نرخ بە تمەن
۳۸,۰۰۰ تمەن
نرخ بە دینار
۵,۰۰۰ دینار
شەو، ڕێگا و ئاوایی قووت داوە. دنیایەکی تاریک، سارد، بێ شۆقی هیچ چرایەک. سەیف‌ئاغا هەست دەکا تاریکی دەنگی ژنانی ئاوایی تێدایە. دەنگی پێکەنین، گریان، زریکەی فاتم. هەموو شت لە تاریکیدا هەیە و هیچ شتێکیش نییە. ئەوە تووکەسەری ژنانی ئاواییە لە نێو تاریکیدا سوورن، سپین، ڕەشن. تاریکی دەنگ دەداتەوە و دەسماڵەکان، دەسرەکان، لە نێویدا بادەدرێن و ژنان بە ئیشتیای دڵی خۆیان تێیدا جەزم دەبن و هەرای سەیف‌ئاغای دەکەن. ئەوە دەنگی جادوویەکی بەهێزە یان دەنگی ژنانی ئاواییە لە نێو تاریکیدا. سەیف‌ئاغا، سەیف‌ئاغا، سەیف‌ئاغا...
(بەشێک لە دەقی کتێبەکە)
بۆچوونەکان (۰ بۆچوون) :
ئێوەش بۆچوونی خۆتان بنووسن!