بێ ئاگا لە خۆم، وێنەکانم لە گیرفانم دەرهێنا، ئەو وێنانەی کە دەمویست بە فرێدیی نیشان بدەم. بۆ وێنەکەی جێ ئۆرلۆم ڕوانی، وێنەی سەردەمی مناڵی. تا ئەو کاتە سەرنجم نەدابوو کە لە وێنەکەدا دەگریا، بە گرێی برۆکانییەوە دیار بوو بۆ ساتێک، بیرکردنەوە لە کەنارەکەی دوور خستمەوە، بردمییە ئەوپەڕی دنیا: کەنارێک لە باشووری ڕووسیا، شوێنێک کە وێنەکەی جێ ئۆرلۆی لێ گیرابوو. ماوەیەکی زۆر لەمەو پێش، کچێکی بچووک، دەمەو ڕۆژئاوابوون لەگەڵ دایکی لە کەنار دەریا دەگەڕایەوە، دەگریا؛ چونکوو دەیویست دیسانەوە یاری بکات.
ئێستا دوور بووەتەوە، لە سووچی شەقامەکەیە... ئاخۆ ژیانی ئێمەش وەک ئەو خەمە مناڵانەیەیە کە لە تاریکی شەودا خێرا نوقم دەبێت؟
(بەشێک لە دەقی ڕۆمانەکە)