هەڵکشان بەرەو دەربەندی لێڵ
دارستانێکی سەوزی تاڵ بوو، هەردوو لاپەڕەکەی داگیر کردبوو. دارەکانی تا لای سەرووی لاپەڕەکە هاتبوون و داگیریان کردبوو، وێک هاتبوون و تیشکی خۆری لای ئێواران چڵکن ببوو. پیاوێک پشتی لە ئێمە کردبوو و بە ڕێگەیەکدا دەڕۆیشت کە دەگەیشتە شارێکی چلکن. تەپۆڵکییەک لە سەر شانی دەرهاتبوو و هەرچی دەکرد ڕاست ببێتەوە، نەیدەتوانی. چاوم لەوێوە خزا بە سەر وشەکانیدا، کە لە لای ڕاستی وێنەکە نووسرابوو: «کەسەر؛ هێندە بیرەوەریم هەیە دەڵێی هەزار ساڵ ژیاوم.» ئەمە نیشانەیەک نەبوو؟ ئەو کابرایە ئەگەر پشتکووڕ نەبوویایە، حەتمەن من بووم کە کەوتبوومە سەر ئەو ڕێگەیە بە شوێن شتێکدا دەگەڕام و وامدەزانی لەو شارە چڵکنە دەیدۆزمەوە.
(بەشێک لە دەقی کتێبەکە)