تیشکی دێرین
نووسەر
لوقمان نادرپوور ، حەیدەر لوتفینیا
زانایان و پسپۆڕانی فۆلکلۆر باش ئەزانن کە حیکایەت و نەقڵی زارەکی یەکێ لە بەشەکانی هەرە گرنگی کۆمەڵگایە و گەلی کورد لەم بوارەدا زۆر دەوڵەمەندە و بەختەوەرانە تا ئێستا زۆر دڵسۆز و تێکۆشەری بواری فۆلکلۆر لەو بارەوە کاریان کردووە و بەشێکی زۆریان لێ تۆمار کردوون و ئێستا لە کتێبخانەی کوردیدا پارێزراون.
حیکایەت و ئەفسانەکان وەک خەوێکی گشتیی کۆمەڵگا دێنە ئەژمار کە بیر و بڕوا و ئاواتەکانی کۆمەڵگا لە ناخی ئەواندا نیشان دراون و توێژەران و زانایانی ئەو بوارە بە لێکدانەوەیان، ئاوات و حەزەکان و زۆر قوژبنی دیکەی کۆمەڵگا ڕوون ئەکەنەوە. هەروەها زۆر وشە و ڕیزمان و زاراوە و مێژوو و بڕوا و ڕێوڕەسمی پێشینییان لەم ئەفسانە و حیکایەتانەدا تا ئێستا پارێزراون.
چنور مسته فا محمد
۱۳۹۹/۱۰/۲۱ ۱۳:۳۰:۰۶
میژووی کۆنی کورد