ئەلف/یا
نووسەر
ڕەزا عەلی‌پوور
ISBN
۹۷۸-۶۲۲-۶۸۳۲-۱۸-۲
ژمارەی لاپەڕە
۱۷۹
چاپ
یه‌که‌م
بابەت
ڕۆمان
ساڵی چاپ
۱۳۹۹ (۲۰۲۰)
نرخ بە تمەن
۱۰۰,۰۰۰ تمەن
نرخ بە دینار
۴,۰۰۰ دینار
لە قەمچی کۆڵانێکدا خۆی بڵێ بە ڕێکەوت دیتبێتی و تۆ بڵێ خۆی لێ داگرتبێت. سەیری بەژن و لەنجەی کردبێت و هەرێ‌هەرێ، هەو بووبێت. دڵی داخورپابێت و دەنگۆی خەڵکی لە زەینیدا گازەگازی کردبێت. خانم خۆی لە دەق دابێت. بە دوویدا گەڕەکێک و دوو کۆڵان ڕۆیشتبێت، بێ ئەوەی لایەکی لێ بکاتەوە و زانیبێتی. دیسان دڵی لە ترپەترپەی توندتری دابێت. بۆنی فێنکی قژەکانی هەڵمشتبێت کە تەڕ بووبێت و تازە شۆردبێتی، وەک ئەوەی گولیلک و گەڵالوولەی پاش باران بە کراسە بێ‌گوڵەکەیەوە ڕوابێت. تاوتاو هوردە شەپۆلانی کەمەر و سمت و نەرمە لەنجەی خەرامانی شماردبێت و حیساباتی لە دەست دەرچووبێت. ترسابێت و نەترسابێت. گازەگازی کەللەی بەرزتر بووبێت و نەیبیستبێت، گوێچکەی لە دەنگۆی خەڵکیش کپ کردبێت. بڵێین بە ڕێکەوت وەدووی کەوتبێت و ئای دڵ ئای دڵ، دەزگیرانی لە بنەوە گراوی پیاوێکی ئوردوودارە و بە سەر قەڵای ئەمدا لەشکەری شاعەباس هوردوویان هەڵدابێت.
(به‌شێک له‌ ده‌قی ڕۆمانه‌که‌)
بۆچوونەکان (۰ بۆچوون) :
ئێوەش بۆچوونی خۆتان بنووسن!