دیوانی شێعر - کوردی
نووسەر
کوردی
ISBN
۹۷۸-۶۲۲-۶۸۳۲-۰۴-۵
ژمارەی لاپەڕە
۲۰۹
چاپ
یەکەم
بابەت
شێعری کلاسیکی کوردی
ساڵی چاپ
۱۳۹۹ (۲۰۲۰)
نرخ بە تمەن
۱۰۰,۰۰۰ تمەن
نرخ بە دینار
۴,۵۰۰ دینار
مستەفا بەگی کوڕی مەحموودبەگی کوڕی ئەحمەدبەگی ساحێبقڕانە. بە پێی لێکۆڵینەوەی بەڕێز محەمەد مستەفا (حەمەبۆر) ساڵی 1782ی زایینی لە دایک بووە و ساڵی 1859 لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە و لە گردی سەیوان نێژراوە.
لە بنەماڵەیەکی ئەدەب‌پەروەر لە دایک بووە و ئامۆزای «سالم» شاعیری بەناوبانگی کوردستانە. هەروەها لای شاعیرانی سەردەمی خۆی، ڕێزی تایبەتی بووە.
کوردی، هات‌وچۆی ئێرانی زۆر بووە، بەتایبەت لەو ڕۆژگارەی ئاژاوە باڵی بە سەر میرنشینیی بابان لە سلێمانیدا کێشاوە؛ ڕەنگە هەر لەو سەردەمانەدا بووبێ کە نازناوی «هیجری» بۆ خۆی هەڵبژاردووە.
ناوەرۆکی شێعرەکانی بریتین لە:
ـ دڵداری
ـ نیشتمانی
بۆچوونەکان (۰ بۆچوون) :
ئێوەش بۆچوونی خۆتان بنووسن!