حەزم دەکرد کەسێک لە شوێنێک چاوەڕێم بێت
نووسەر
ئانا گاڤاڵدا
وەرگێڕ
فەریبا سلێمانی
ISBN
۹۷۸-۶۲۲-۶۸۳۲-۲۱-۲
ژمارەی لاپەڕە
۱۸۲
چاپ
یەکەم
بابەت
چیرۆک
ساڵی چاپ
۱۳۹۹ (۲۰۲۰)
نرخ بە تمەن
۴۵,۰۰۰ تمەن
نرخ بە دینار
۴,۵۰۰ دینار
ھاوڕێیانی خوێنەر، هەر کەسێک هەن و لە هەر شوێنێک هەن، سپاستان دەکەم کە ئەم کتێبەتان بە دەستەوە گرتووە.
بۆ من جێی شانازییە کە کتێبەکەم بە زمانی کوردی وەرگێڕدراوەتەوە. ئاگادارم کە زیاتر لە پەنجا ملیۆن کورد لە سەرانسەری جیهاندا دەژین و خوشحاڵم لەوەی کە ئاگادار بووم ئەم کەسانە دەتوانن ئەم کۆمەڵە چیرۆکە کە بە زمانی فەڕەنسی نووسراوە، بە زمانی دایکی خۆیان بخوێننەوە.
سپاسی سەرجەم ئەو کەسانە دەکەم کە ئەم وەڕگێڕانەیان بە ئەنجام گەیاندووە و دیسانەوە سپاسی ئێوەش دەکەم کە ئەو هەلەتان بۆ بەرهەمەکەی من ڕەخساندووە کە هەستی فەڕەنسی و وشەی کوردی پێکەوە لە بەستێنی لاپەڕەکانی ئەم کتێبەدا کۆ ببنەوە.
هیوادارم بە دڵتان بێت و پڕ بە دڵیش ڕێزی خۆمتان ئاراستە دەکەم.

ئانا گاڤاڵدا
بۆچوونەکان (۰ بۆچوون) :
ئێوەش بۆچوونی خۆتان بنووسن!