دوایین وێستگە
نووسەر
دانا ڕەئووف
ISBN
۹۷۸-۶۲۲-۶۸۳۲-۳۴-۲
ژمارەی لاپەڕە
۱۲۰
چاپ
یەکەم
بابەت
شانۆ
ساڵی چاپ
۱۴۰۱ (۲۰۲۲)
نرخ بە تمەن
۶۰,۰۰۰ تمەن
نرخ بە دینار
۳,۵۰۰ دینار
پیاو: ئەم ڕۆژانە زۆر بیر لە ونبوون دەکەمەوە. لە پڕ لە خۆت و دەوروبەرەکەت ون بی... بچیتە وڵات و شوێنێکی تر، نە زمانەکەیان بزانیت و نە خەڵکەکەیان بناسیت، دەست بە ژیان بکەیتەوە، وەک ئەوەی پێشتر نەژیابیت.
(وچانێکی کورت)
کەسێک هەیە لە من بگا؟ من خۆم لە خۆم ناگەم. هه‌ست ده‌که‌م خه‌ریکه‌ ده‌بم به‌ که‌سێکی تر، نازانم بەرەو کوێ و بۆ کوێ دەڕۆم.
ژن: لەگەڵ دەریاکان بڕۆ، خۆت بدەرە دەست با. لێگەڕێ با با بتبات، ئەوە تەنیا شانسی تۆیە.
(پێده‌که‌نێت.)

(بەشێک لە دەقی کتێبەکە)
بۆچوونەکان (۰ بۆچوون) :
ئێوەش بۆچوونی خۆتان بنووسن!