فەلسەفەی هونەر
نووسەر
محەمەد کەمال
ISBN
۹۷۸-۶۲۲-۶۸۳۲-۲۵-۰
ژمارەی لاپەڕە
۲۰۶
چاپ
یەکەم
بابەت
فەلسەفە
ساڵی چاپ
۱۴۰۱ (۲۰۲۲)
نرخ بە تمەن
۱۲۰,۰۰۰ تمەن
نرخ بە دینار
۷,۰۰۰ دینار
تێگەیشتن لە واتای هونەر پێویستی بە دەرخستنی «چییەتی»ی هونەر هەیە. بۆ دەرخستنی چییەتییەکە دەبێت ئەو خەسڵەتە بنەڕەتییە دیاری بکەین کە بەرهەمێک دەکات بە هونەری و یەکێکی دی بە نا-هونەری. هەڵبەتە چالاکیی هونەری لە مێژوودا پێش چالاکیی بیر‌کردنەوەی فەلسەفییانە و تەنانەت بیر‌کردنەوە لە هونەریش دەکەوێت. وەکو دەزانین، مرۆڤ، پێش دامەزراندنی شارستانییەت و سەرهەڵدانی بیر‌کردنەوەی فەلسەفییانە، لە سەر دیواری ئەشکەوتەکان وێنەی ئاژەڵی کێشاوە، بەڵام نەیتوانیوە لە واتای ئەو چالاکییە تێبگات و ڕاڤەی بۆ بکات. لەگەڵ پەیدابوونی بیر‌کردنەوەی فەلسەفیدا، بە تایبەتی لە سەردەمی ئەفلاتونەوە، واتای ئەو چالاکییەی بە هونەر دادەنرێت، بووە بە بابەتی توێژینەوە.
بۆچوونەکان (۰ بۆچوون) :
ئێوەش بۆچوونی خۆتان بنووسن!