هایدیگەر و شۆڕشێکی فەلسەفی
نووسەر
محەمەد کەمال
ISBN
۹۷۸-۶۲۲-۶۸۳۲-۳۱-۱
ژمارەی لاپەڕە
۲۷۸
چاپ
یەکەم
بابەت
فەلسەفە
ساڵی چاپ
۱۴۰۱ (۲۰۲۲)
نرخ بە تمەن
۱۷۰,۰۰۰ تمەن
نرخ بە دینار
۸,۵۰۰ دینار
مارتن هایدیگەر ڕۆژی 26ی مانگی نۆی 1889 لە شاری مێسکرش لە ئەڵمانیا لەدایک بووە. لە تەمەنی چواردە ساڵیدا خراوەتە بەر خوێندنی ئایینی و پەروەردە کراوە تاکوو ببێت بە کەشیش. بەڕێکەوت پەڕتووکەکەی فرانز برینتانۆ لەسەر کێشەی بوون لە فەلسەفەی ئەریستۆدا دەبینێ و پاش خوێندنەوەی، بەرەو جیهانی فەلسەفە ڕێ‌دەکات. لە زانکۆی فرایبۆرگ لە ساڵی 1913دا لەژێر سەرپەرشتی‌‌کردنی ئارتەر شنایدەر ـ‌سەرۆکی بەشی فەلسەفەی زانکۆی فرایبۆرگ‌ـ دکتۆراکەی وەردەگرێت و لە زانکۆی ماربۆرگ دادەمەزرێت و پاش خانەنشین‌‌کردنی ئەدمۆند هوسرڵی فەیلەسووف و هاوڕێی هایدیگەر، لە فرایبۆرگ، هوسرڵ داوا لە زانکۆ دەکات هایدیگەر بخەنە جێگەی. لە ساڵی 1929 تاکوو ئەو ڕؤژەی خانەنشین دەکرێت لەم زانکۆیە دادەمەزرێت.
بۆچوونەکان (۰ بۆچوون) :
ئێوەش بۆچوونی خۆتان بنووسن!