نیهیلیزم و ڕەهەندەکانی بیرکردنەوە
نووسەر
محەمەد کەمال
ISBN
۹۷۸-۶۲۲-۶۸۳۲-۳۰-۴
ژمارەی لاپەڕە
۱۶۵
چاپ
یەکەم
بابەت
فەلسەفە
ساڵی چاپ
۱۴۰۱ (۲۰۲۲)
نرخ بە تمەن
۶۵,۰۰۰ تمەن
نرخ بە دینار
۴,۵۰۰ دینار
نیهیلیزم بۆ ڕەت‌دانەوەی کەلتووری سەرکوتکەر زەروورەتێکی لۆژیکمەندانەیە، چونکە بناغەی مێتافیزیکی کەلتوورەکە هەڵدەتەکێنێت و لە هیچەوە گەشتەکەی دەخاتە ڕێ. نیهیلیزم بڕواکردنە بە «نەبوون»ی بوونی لەپێشتر و ڕەت‌دانەوەی هەموو مانا و غایەیەکی پێش‌وەختانە بۆ گۆڕانکارییەکانی نێو مێژوو، بوون بە بێمانا و بێهوودە دادەنێت، چونکە لەغایەبەدەرە و هێزێکی دەرەکیی هۆشەکی نەخشەی بۆ دانەناوە. ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت کە ژیان هیچە و پێویست ناکات بژین، یان ئێمە هیچین و داهاتوو هیچە؛ لە لایەکەوە دروستە بڵێین هەموو شتێک هیچە و لە لایەکی دیکەوە مرۆڤ خۆی دەتوانێت لە بێمانایی بووندا مانا پەیدا بکات و گۆڕانکارییەکان بخوڵقێنێت. بێجگە لە مرۆڤ، بوونەوەرێکی ئاگامەندی دیکە نییە ئەو مانایە بە بوون بدات و کاڵای «غایە» بە بەردی گۆڕانکارییەیکانی نێو مێژوودا بکات.
بۆچوونەکان (۰ بۆچوون) :
ئێوەش بۆچوونی خۆتان بنووسن!