نیچە و پاش‌تازەگەری
نووسەر
محەمەد کەمال
ISBN
۹۷۸-۶۲۲-۶۸۳۲-۲۹-۸
ژمارەی لاپەڕە
۲۳۰
چاپ
یەکەم
بابەت
فەلسەفە
ساڵی چاپ
۱۴۰۱ (۲۰۲۲)
نرخ بە تمەن
۱۴۰,۰۰۰ تمەن
نرخ بە دینار
۷,۵۰۰ دینار
ئەم نووسراوە هەوڵ‌دانێکە ‌بۆ تێگەیشتن لە فەلسەفەی نیچە‌. لە ‌سەرەتاوە ‌مامەڵە لەگەڵ وەڵامی ئەم پرسیارە ‌دەکات «‌بۆچی پێویستە ‌لە ‌نیچە تێ بگەین؟» ئەمەش هاوکات، ئەو جێگەیە ‌دیاری دەکات کە ‌بیرکردنەوەی فەلسەفیی نیچە ‌لە ‌سەردەمەکەماندا و لەم قۆناخەی گەشەکردنی شارستانییەت و مێژووی بیردا داگیر‌ی کردووە. لە ‌مێژووی فەلسەفەدا، هەریەکێک لە ‌فەیلەسووفەکان ڕۆڵی خۆیان لە ‌گەشەکردنی بیرکردنەوەی فەلسەفیدا ‌بینیوه؛ بەڵام چەند فەیلەسووفێک ‌توانیویانە سەرەتایەکی نوێ و نەریتێکی مێتافیزیکیی جیاوازتر بخەنە گەڕ. من لێرەدا لەگەڵ شی‌کردنەوەی بیروباوەڕی نیچە‌، ئاماژەم بۆ ڕۆڵی سەرەکیی نیچە کردووە، ئەو خاڵەم ڕوون کردووەتەوە کە ‌ئەم بیریارە چۆن سەرەتایەکی نوێ و نەریتێکی مێتافیزیکیی بۆ دامەزراندووین کە بە پاش‌تازەگەری ناوزەد کراوە.
بۆچوونەکان (۰ بۆچوون) :
ئێوەش بۆچوونی خۆتان بنووسن!