فەلسەفەی سپینۆزا و جەوهەر
نووسەر
محەمەد کەمال
ISBN
۹۷۸-۶۲۲-۶۸۳۲-۲۳-۶
ژمارەی لاپەڕە
۲۰۰
چاپ
یەکەم
بابەت
فەلسەفە
ساڵی چاپ
۱۴۰۱ (۲۰۲۲)
نرخ بە تمەن
۱۳۰,۰۰۰ تمەن
نرخ بە دینار
۸,۰۰۰ دینار
بۆچی لە فەلسەفەی سپینۆزا دەکۆڵینەوە؟ ئەم پرسیارە لەم قۆناخەی مێژووی فەلسەفەدا گرنگیی خۆی هەیە و پێویستبوونی ئاوڕدانەوەیەکی وردبینانە لە فەلسەفەی سپینۆزا دەردەخات. پێویستبوونەکە پەیوەندیی بە سپینۆزا و ئەو کولتوورەوە هەیە كە ئەم فەیلەسوفەی تێدا ژیاوە، کە لە هەندێک ڕووەوە هاوشێوەی کولتووری ئێمەیە. لە بواری ئەکادیمییشدا هێندە بایەخ بە سپینۆزا نەدراوە، بەڵام هیگڵ لە مێژووی فەلسەفەدا جێگەیەکی تایبەتی بۆ دیاری کردووە و بە سەرەتایەکی گەورەی بیر‌کردنەوەی فەلسەفیی داناوە. لە وانەکانیدا لەسەر مێژووی فەلسەفە و لەو بەشەدا کە باسی سپینۆزا دەکات، هیگڵ دەنووسێت: "تۆ یان سپینۆزاییانە بیر دەکەیتەوە، یان فەیلەسوف نیت."
بۆچوونەکان (۰ بۆچوون) :
ئێوەش بۆچوونی خۆتان بنووسن!