بەرەو ڕێنووسی پێوەری کوردی
نووسەر
بێهرووز چەمەن‌ئارا
ISBN
۹۷۸-۶۲۲-۶۸۳۲-۴۳-۴‬‬‬‬‬‬‬‬‬
ژمارەی لاپەڕە
۲۱۶
چاپ
یەکەم
بابەت
لێکۆڵینەوەی کوردی
ساڵی چاپ
۱۴۰۱ (۲۰۲۲)
نرخ بە تمەن
۱۵۰,۰۰۰ تمەن
نرخ بە دینار
۸,۰۰۰ دینار
زمانی کوردی یەکێک لە هەرە گەورەترین و لە هەمان کاتدا لە پڕ کێشەترین زمانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوینه. ئەم زمانە‌ لە لایەکەوە بە هۆی لێکپچڕاوی و بزربوونی حەڵقە پەیوەندییە مێژوویییەکانی لەگەڵ زمانەکانی چاخی ناوەڕاست و لە لایەکی دیکەوە لەبەر پان‌وبەرینیی جوگرافیا و ڕەنگاوڕەنگیی زاری، هەڵگری پرسیار، کێشە، بیر و بڕوای ڕەنگاوڕەنگی زۆرە.
بەپێچەوانەی ڕوانگەی ئەوانەی کە ڕێنووس بە دیاردەیەکی نەگۆڕ و ڕاوەستاو دەزانن، مێژووی ڕێنووسی کوردی پیشاندەری هەوراز و نشێوی زۆر و گۆڕانکاریگەلی بەردەوامه، بۆیە پێویستی بە خاوەندارییەتی و چاودێریی بەردەوامە‌‌. پێواژۆی گۆڕانی نووسینەوەی نەریتیی سەرەتایی (حوجرەخانەیی) بەرەو ڕێنووسی نوێ، بە شێوەی ئاشکرا لە ژێر کاریگەریی گەورە‌خانەدان و گەورەدەسەڵاتدارەکانی کورد، بەتایبەت لە سەدەی بیستەمدا بووە.
بۆچوونەکان (۰ بۆچوون) :
ئێوەش بۆچوونی خۆتان بنووسن!