تەماتەفرۆشێکی ئەنتیکەیە. کەس وەها کاڵای خۆی ناڕازێنێتەوە و نایخاتە بەر دەست مشتەرییەکان! لە قەراخ جادەکە، دانە دانە تەماتەکان لە سندووقەکە دەردێنێ، بە پەڕۆیەک خاوێنیان دەکاتەوە، جاری وا بە هەڵمی دەم هەوڵ دەدا پەڵەکان باشتر بسڕێتەوە و دواتر لە سەر چوارپایەکەی بەردەمی دەیانچنێ،... رێک وەک ئەهرامی سەلاسەی میسر،... میسری کۆن. دواتر بۆ خۆیشی لە کۆتاییدا لە تەنیشتیاندا هەڵدەتروشکێ. پال بەو درەختەوە دەدا کە بە قەد ئەستوورە و بە گەڵا تەنک...
(بهشێک له دهقی کتێبەکە)
حیدر جاف
۱۴۰۰/۰۶/۰۲ ۱۱:۴۰:۲۴
حەز بەخوێندنەوەی بەردەوامی ڕۆمانیە ئێرانیەکان دەکەم