ڕۆمانەکانی ژید فۆرمێکی بەرز و ڕەوشتێکی سادە و یەکدەستیان هەیە. حاڵەت و ڕەوتی ئەخلاقی جۆراوجۆر دەخەنە بەر دەستی خوێنەر. “ئالیسا”، کەسایەتی “دەرگای تەنگهبهر” ڕێگایەکی تر هەڵدەبژێرێ، رێگای لەخۆبوردوویی، “رێگای تەنگ”، کە ئینجیل باسی دەکات: هێندە تەنگه کە دووکەس پێکەوە، هاوکات، ناتوانن پێیدا تێپهڕن. کهڵکهڵهی بێکەمایەتی ئالیسا و خۆنەگری و دوودڵی “ژرۆم”، هەردووکیان نیشاندەری ڕوانگەی ژیدە و هەردوو لە مەرگی ئالیسادا بهشدارن…
(بهشێک له پێشەکی وەرگێڕ)