باڵندەی بریندار، ماسی سەرسام
لە یەک ڕۆژدا لە دایک بوون، لە یەک سەعات و ... بەڵام نە لە یەک خولەک و چرکەژمێرێکدا. هەر بۆیە زۆر لە یەک دەچن و زۆریش لە یەک ناچن. هەموو کەس پێی سەیرە چلۆن تەنیا چەند خولەک یانخود چەند چرکەیەک دەتوانێ ئەوەندە خوڵقێندراوی جیاوازی هەبێت،... جیاوازییەک بۆ تەواوی تەمەن. دایکیان دەڵێ گەرچی بە شوێن یەکتردا هاتن، بەڵام ژانەکانیان جیاواز بوون، ژانی ئەوەی یەکەمیان لە ژانی باڵەکانی باڵندەیەکی بریندار دەچوو بۆ فڕین و هی دووهەمیشیان لە ژانی بیرکردنەوەی ماسییەکی گچکەی ترساوی وێنەی دەریای دەکرد. دایکی ناوی ئەوەی یەکەمی نا "باڵندەی بریندار" و ناوی ئەوەی دووهەمیشیان "ماسی سەرسام" .
(بهشێک له دهقی کتێبەکە)