چلچرای غەزەلە ئاشقانەکانی شێکسپیر
وەرگێڕ
عەبدولخالق یەعقووبی
کێ باوەڕ بە شێعرم دەکات لەو سەردەمەی دێتە ڕێمان،
گەر ئەو شێعرە لێوڕێژ لە شیاوترین شیرینییەکانی تۆ بێت؟
ئەگەرچی هەر خودای بانی سەر دەیزانێت کە شێعری من
چ نییە جگە لە گۆڕێک کە ژینت دەشارێتەوە و
تەنانەت نیوەی جوانیشت ناخاتە بەر دیدەی دنیا.
خۆ ئەگەر من بمتوانیبا جوانی چاوت بنووسمەوە و
لە سەر کێش و ئاهەنگی نوێ
هەر چی چاکەی تۆیە خاڵ بە خاڵ بژمێرم،
ئەو سەردەمەی لە داهاتوو دێتە رێمان پێمان دەڵێت:
“ئەو شاعیرە درۆ دەکات،
ئەو بەهرە خوداوەندییە
هەرگیز ڕوخساری مرۆڤی لە قوڕ چێ کراوی وەخۆ نەگرتووە”.
ئه‌م کتێبه (CD)یه‌کیشی له‌گه‌ڵدایه که بیست پارچە له غه‌زه‌که‌کانی به ده‌نگی وه‌رگێڕ و به مۆسیقایه‌کی دڵبزوێنه‌وه له‌سه‌ر تۆمار کراوه.