ورمزخانی عێلبەگی ئەگەر بیزانیایە ئەو پەیکەرە بچکۆلە قوڕقوشمه، کەی و چۆن کراوتە گەردنی، گوێی بە زریزە ئاڵتوونەکەی نەدەدا، دەیپساند و بە ڕقەوە سەیرێکی دەکرد و دوور لە چاوی خێڵەکەی، بەودیو یاڵەکەدا فڕێی دەدایە دۆڵەکەوه؛ تا ڕۆژێک لە ڕۆژان کەس سۆراخی نەکا. ئەگەر دایکی، بیبی نێرگسی ڕەحمەتی بمایه، ڕەنگە ڕۆژیک لەو ڕۆژانەی کە ورمز بەسەر غوڵام سەردار، فەرماندەی لەشکری شای لە شان و شکۆ کەوتوودا دەینەڕاند و دەیگوت: «بە شا بڵێ، من، ورمزخانی عێلبەگی، کوڕی ئیمام قولیخانی کۆگیلۆ، لەو کاتەوە لە داوێنی دایکم بەر بوومەتەوە نەمزانیوە ترس چییه.»
(بهشێک له دهقی چیرۆکێک)