دەنگی قاقای پێشەوا بە ماڵەکەدا بڵاو بووەوە، بەڵام کەس هۆشی ئەوی نەما. ئەتوت هەموو قەلەڕەشەکانی دنیا بڕیاریان داوە پێکەوە لە یەک شوێن کۆ ببنەوە. دەنگی مارشە نیزامییەکان بەرزتر بووەوە. تەقە و دەسڕێژ تا دەهات زۆرتر دەبوو. لە هەموو لایهکەوە تەقە دەکرا. مەحیا ون بوو. نەنە حۆری هاواری کرد: «هەتیوەکەم کوا؟ چوو بۆ کوێ؟» کەس نەیدەزانی. هەموومان دواجار ئەو کاتە بینیبوومان کە بەدری هەواڵەکەی هێنابوو . پێشەوا قاقا پێدەکەنی و نەنە حۆری و دایە پەری خۆیان دەڕنی.
(بهشێک له دهقی ڕۆمانهکه)