دڵ دەبێتە بەرد
تەمەن دەبێتە تۆز و گەرد
تۆ نابیتەوە بە مناڵە ئاشقەکەی کۆلارەی مانگ.
ئاو بەرەو بەفر دەگەڕێتەوە
بەفر دەبێتەوە بە هەڵمی ترۆپکە بەرزەکان
تۆ نابیتەوە بە شاعیرە مناڵەکەی هەناری پێکەنینی خوا.
وەتەن، ئەی باڵندە شەکەت و خاکڕەنگەکە
ئەی نازەنینە مۆرپۆشەکەی دڵم!