کۆی بەرهەمە شێعرییەکان
نووسەر
ڕەفیق سابیر
ISBN
۹۷۸-۶۰۰-۷۷۴۸-۰۵-۳
ژمارەی لاپەڕە
۷۹۳
چاپ
یەکەم
بابەت
شێعر
ساڵی چاپ
۱۳۹۵ (۲۰۱۶)
نرخ بە تمەن
۱۱۰,۰۰۰ تمەن
نرخ بە دینار
۱۰,۰۰۰ دینار
ڕەفیق سابیر لە ساڵی ١٩٥٠ لە شاری قەڵادزێ لە دایک بووە و هه‌ر له‌و شاره‌ خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی تەواو کردووە.
ساڵی ١٩٧٤ لە زانکۆی بەغدا، له‌ بەشی کوردی، درێژه‌ی به‌ خوێندن داوه‌.
ساڵی ١٩٧٦ یەکەمین کۆمەڵە هۆنراوەی بە ناوی «پشکۆکان دەگەشێنەوە» لە بەغدا بڵاو بۆتەوە.
هاوینی ساڵی ١٩٨٧ له‌ وڵاتی بولغارستان بڕوانامەی دکتۆرای لە فەلسەفەدا وەرگرتووە.
لە ناوەڕاستی ساڵی ١٩٨٩ وەک پەنابەر لە وڵاتی سوێد نیشتەجێ بووە و تا ئێستا له‌و وڵاته‌ ده‌ژی.
سه‌ره‌ڕای شێعر، چەندین باس و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی و فیکری وەک کتێب یان وه‌ک وتار لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاو کردۆتەوە. لەوانە بەرەو مێژوو، ئیمپراتۆریای لم، کولتوور و ناسیۆنالیزم، بەستانداردکردنی زمانی کوردی و… تاد.
هۆنراوەکانی ڕەفیق سابیر بۆ چەندین زمانی بیانی وه‌رگێڕدراون، لەوانە عەڕەبی، فارسی، ئینگلیزی، فه‌ڕەنسی، سوێدی، دانمارکی، نەروێژی، هۆڵەندی و ئیستۆنی.
ئه‌م به‌رهه‌مه کۆی سه‌رجه‌م شێعره‌کانی له‌خۆ ده‌گرێت.
بۆچوونەکان (۰ بۆچوون) :
ئێوەش بۆچوونی خۆتان بنووسن!