تیۆرییەکانی کۆمەڵناسیی ئایین
کاتێک لە کۆڕ و کۆبوونەوە زانستییەکاندا باسی ئایین دەکرا، بە گشتی دەبیسترا کە ئایین پەیوەستە بە جیهان و ژیانی پێشعەقڵی و پێشمۆدێڕن و لە جیهانی عەقڵیی ئەمڕۆدا کەمتر پێویستیمان بە ئایین ماوە. یەکەم ڕۆشنبیرانی مۆدێڕنیش لە ژێر ناوی ڕۆشنگەری هەر ئەم بۆچوونەیان دەقۆزتەوە؛ بەڵام ئەمڕۆکە بابەتێک کە زۆر بەرچاوە و کۆمەڵناسیی ناچار کردووە بە خۆیدا بچێتەوە و وەرچەرخان بکا، ئەوەیە کە سەرەڕای سەرکەوتوویی زانستی و تکنۆلۆژیکی، هێشتاش ئایین و ئایینداری بەردەوامە و ڕۆژانە چەندین ئایین بەدی دێت و لە زۆربەی شوێنەکاندا ئایین بووەتە بنەمایەک بۆ توندڕەوی و توندوتیژی. ئەمڕۆکە بە ئایدیالۆژیکردنی ئایین، لە چوارچێوەی پارت و بزووتنەوە بنیاتگەرییەکان بەتایبەت لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا شتێکی باو و ئاساییە. تەواوی ئەم باسانە بووەتە هۆی ئەوەی کۆمەڵناسی بە شێوازێکی نوێ و بە هێڵێکی تازەترەوە بڕوانێتە ئایین.
(بەشێک لە دەقی کتێبەکە)