بنچینەکانی کورد و چەند وتارێکی کوردناسی

200,000ریال

ISBN: 978-600-8912-53-8‬
ناوی کتێب: بنچینەکانی کورد و چەند وتارێکی کوردناسی
نووسەر: ڤلادیمێر مینۆرسکی
وه‌رگێڕ: نەجاتی عەبدوڵڵا
بابەت: لێکۆڵینه‌وه‌ی کوردی
چاپ: یەکەم
نرخ: 20000 تمه‌ن (5000 دینار)
ژمارەی لاپەڕە: 171
ساڵی چاپ: پاییزی 1397 (2018)

ڕەنگە یەکێک لەو ڕۆژهەڵاتناسانەی کە لە هەموو ڕۆژهەڵاتناس و ئێرانیناسەکانی دیکە، زیاتر بەشداری لە نووسینەوەی مێژووی کورد کردبێ، ڤلادیمێر مینۆرسکی بێ. پیاوی سیاسیی دوایەمین قۆناغی ئیمپراتۆریای ڕووسیا، ڕۆژهەڵاتناس و ئێرانیناسی دوای جەنگی یەکەمی جیهانی، مینۆرسکی، بەشدارییەکی زۆری لە لێکۆڵینەوەی کوردناسیدا کردووە. شوێنی مینۆرسکی لە نووسینەوەی مێژووی شار و شارۆچکەکانی کوردستان، مێژووی ئایینزا کوردییەکان زۆر دیار و بەرچاوە. هەر لە ڕاستیدا زیادەڕۆیی نییە ئەگەر بڵێین مینۆرسکی یەکەمین ڕۆژهەڵاتناسی ئەورووپییە کە “بە شێوەیێکی زانستییانە” لێکۆڵینەوەی کوردناسی لە ئەورووپا برەو پێ دابێ.

سەرنجەکان

تا ئێستا هیچ سەرنجێک نەنووسراوە.

Be the first to review “بنچینەکانی کورد و چەند وتارێکی کوردناسی”

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *