Hamdi

دیوانی شێعر

350,000ریال

ISBN: 978-600-8912-23-1
ناوی کتێب: دیوانی شێعر
نووسەر: حەمدی
بابەت: شێعری کلاسیکی کوردی
چاپ: یەکەم
نرخ: 35000 تمه‌ن (9000 دینار)
ژمارەی لاپەڕە: 451
ساڵی چاپ: زستانی 1396 (2018)

حەمدی، نازناوی ئەحمەد کوڕی فەتاح بەگی حاجی ئیبراهیم بەگی مەحموود بەگی ساحێبقڕانە. له‌ ساڵى 1876 له‌ شارى سلێمانى له‌ دایک بووه‌. بۆ ئه‌م مێژووه‌ش باپیرى پارچه‌ هه‌ڵبه‌ستێكى داناوه‌.
حەمدی لە بنەماڵەی ساحێبقڕان بووە. شاعیرى به‌ناوبانگ «مسته‌فا به‌گى كوردى» مامى بووه‌ و « سالم»یش ئامۆزاى باوكى.
لە قوتابخانەی سەرەتایی و ڕوشدیەی عەسکەری و مزگەوتەکاندا دەستی کردووە بە خوێندن. هەر لە منداڵییەوە حەزی لە شێعر نووسین بووە و ساڵی 1892 یەکەم شێعری نووسیوه‌.
لە جەنگی جیهانیی یەکەمدا ماڵەکەی داگیر کراوە، کتێبخانە گەورەکەی سووتێنراوە، بەمەش هەوڵ و تەقەلای ٢٤ ساڵی دەفەوتێت.
لە شەوی پێنج‌شەممە ڕێکەوتی 12ی تشرینی دووهەمی ساڵی 1936 بە هۆی وەستانی دڵەوە ماڵئاوایی لە ژیان ده‌کات و لە گردی سەیوانی شاری سلێمانی بە خاک ده‌سپێردرێت.
ناوەرۆکی شێعرەکانی حەمدی که‌ زۆربه‌یان غه‌زه‌لن، بریتین لە:
1ـ دڵداری 2ـ نیشتمانپەروەری 3ـ ئایینی

سەرنجەکان

تا ئێستا هیچ سەرنجێک نەنووسراوە.

یەکەم کەس بە کە سەرنج دەنووسی “دیوانی شێعر”

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *