دیوانی شێعر

170,000ریال

ISBN: 978-600-8912-08-8‬‬‬
ناوی کتێب: دیوانی شێعر
نووسەر: ئەحمەد موختار جاف
بابەت: شێعری کلاسیکی کوردی
چاپ: یەکەم
نرخ: 17000 تمه‌ن (4500 دینار)
ژمارەی لاپەڕە: 155
ساڵی چاپ: زستانی 1396 (2018)

ئه‌حمه‌د موختار، کوڕی وه‌سمان پاشای گه‌وره‌ی جاف و عادڵه‌ خانمه و برا بچووکی شاعیری ناوداری کورد تاهیر به‌گی جافه‌. ساڵی 1898 له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ دایک بووه‌. هه‌ر له‌وێ ده‌ست ‌ده‌کا به‌ خوێندن. بێجگە لە زمانی‌ کوردی، فارسی‌ و تورکی‌ و عەرەبی‌ و کەمێکیش ئینگلیزی‌ فێر ده‌بێت.
له‌ ساڵی 1919ه‌وه‌ تا 1924، بۆ ماوه‌یه‌ک قایمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ بووه‌ و پاشان بووه‌ به‌ نوێنه‌ر له‌ پارله‌مانی عێراقدا.
ئه‌حمه‌د موختار به‌گ ئاواتی زۆر گه‌وره‌ی هه‌بوون. خولیای ئه‌وه‌ی هه‌بووه‌ که‌‌ کاروانی پێشکه‌وتن و مۆدێرنه‌ وڵاتی کوردانیش بگرێته‌وه‌ و خۆشی له‌و بواره‌دا، له‌ دواڕۆژی نیشتماندا جێی دیار بێ.
له‌ 6ی شوباتی 1935دا له‌ ته‌مه‌نی 38 ساڵیدا به گوللە‌‌ی‌ چه‌کی ده‌ستێکی نادیار له‌ سه‌ر چۆمی «سیروان» ده‌کوژرێ و جوانه‌مه‌رگ ده‌بێت. له‌ گوندی «عه‌بابه‌یلێ» له‌ په‌نا گۆڕی تاهیر به‌گی برایدا نێژراوه‌‌.
به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی چیرۆکی «مه‌سه‌له‌ی ویژدان» له‌ ساڵی 1970دا، ناوی چووه‌‌ ڕیزی یه‌کێ له‌ پێشه‌نگه‌کانی چیرۆکی کوردییه‌وه.
ئەم شاعیرە بەتوانایە لە ھەموو بوارەکاندا شێعری‌ وتووە و سه‌ره‌ڕ‌ای شێعری دڵداری، ھەڵبەستە نیشتمانییەکانی‌ لە ڕیزی‌ پێشەوەی‌ ئه‌و چه‌شنه‌ شێعره‌ له‌ سەرەتای‌ سەدەی‌ ڕابردوودا دادەنرێن.

سەرنجەکان

تا ئێستا هیچ سەرنجێک نەنووسراوە.

Be the first to review “دیوانی شێعر”

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *