زۆڵەکەی ئیستانبووڵ

400,000ریال

Out of stock

ISBN: 978-600-8912-03-3‬‬‬
ناوی کتێب: زۆڵەکەی ئیستانبووڵ
نووسەر: ئەلیف شەفەق
وەرگێڕ: سەڵاح حەسەن پاڵەوان
بابەت: ڕۆمان
چاپ: یەکەم
نرخ: 40000 تمه‌ن (14000 دینار)
ژمارەی لاپەڕە: 484
ساڵی چاپ: زستانی 1396 (2018)

ئەلیف شەفەق نووسەری ناوداری تورک، ساڵی ١٩٧١ لە دایک بووە. خوێندنی زانستی سیاسی تا قۆناغی دکتۆرا تەواو کردوە و دواتر لە زانکۆکانی ئەمریکا خەریکی وانە گوتنەوە بووە. سەرەڕای نووسینی ئەدەبی خەریکی کاری ڕۆژنامەگەریشە. تا ئێستا پازدە کتێبی بە زمانەکانی تورکی و ئینگلیزی نووسیوە کە دە دانەیان ڕۆمانن و ناوبانگێکی باشی لە جیھانی ئەدەبدا بۆ خۆی دەستەبەر کردوە. بەرھەمەکانی تا ئێستا بە ٤٨ زمانی دنیا وەرگێڕدراون و خوینەرانێکی زۆر لە جیھانی ئەدەبدا ھۆگری کارەکانی ئەون.
شەفەق بە ھۆی بارودۆخی بنەماڵەییەوە تا ئێستا لە زۆر شار و وڵاتی دنیادا ژیاوە و لەگەڵ فەرھەنگ و کەلتووری ئەو وڵات و شارانە ئاشنا بووە و ھەر ئەم فرەکەلتوورییە ڕەنگدانەوەی ھەبووە لە نووسراوەکانیدا. ئەو ئێستا لە شاری لەندەن دەژی.
ڕۆمانی «زۆڵەکەی ئیستانبووڵ» بە زمانی ئینگلیزی نووسراوە و یەکێکە لە کارە به‌ناوبانگه‌كانی ئەو نووسەرە. بە ھۆی ئاماژە بە ژێنۆسایدی ئەرمەنەکان لەم ڕۆمانەدا، ساڵی ٢٠٠٦ لە دادگای تورکیا سکاڵایه‌کی لەسەر تۆمار کرا کە دواتر بە بێ‌تاوان دەرچوو.

سەرنجەکان

تا ئێستا هیچ سەرنجێک نەنووسراوە.

Be the first to review “زۆڵەکەی ئیستانبووڵ”

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *