8

سێهەم درۆ

100,000ریال

ISBN: 978-600-94520-5-7‬
ناوی کتێب: سێهەم درۆ
نووسەر: ئاگۆتا کریستۆف
وه‌رگێڕ له‌ فه‌ڕانسییه‌وه‌: سەلاحەدین بایەزیدی
بابەت: ڕۆمان
چاپ: یەکەم
نرخ: 10000 تمه‌ن (4500 دینار)
ژمارەی لاپەڕە: 166
ساڵی چاپ: 1393 (2014)

ئاگۆتا کریستۆف لە هەنگاریا (مه‌جارستان) لە دایک بووە. ساڵی 1956 ئەو وڵاتەی بە جێ هێشتووە و لە شاری “نۆشاتێل”ی سوییس گیرساوەتەوە. بەر لەوەی بە زمانی فەڕانسی، زمانی ئاوارەیی و غوربەت، سێ‌کوچکەی ڕۆمانەکانی بنووسێ، شانۆنامەی نووسیوە. “دەفتەری گەورە” یەکەم ڕۆمانیه‌تی، پاشان ڕۆمانەکانی “بەڵگە” و “سێهەم درۆ”ی نووسیوە. کریستۆف، لە ساڵی 1992دا خەڵاتی کتێبی نێونەتەوەیی وەرگرتوە. ڕۆمانی سێهەم درۆ، بەرگی سێهەمە لە سێ‌کوچکەی ڕۆمانەکانی و دوای ڕۆمانی “دەفتەری گەورە” و “بەڵگە” نووسراوە. ئاگۆتا کریستۆف ساڵی 2011 کۆچی دوایی کردوە.

سەرنجەکان

تا ئێستا هیچ سەرنجێک نەنووسراوە.

یەکەم کەس بە کە سەرنج دەنووسی “سێهەم درۆ”

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *