Shari weran

شاری وێران

100,000ریال

ISBN: 978-600-7748-90-9‬‬‬
ناوی کتێب: شاری وێران
نووسەر: عەلی حەسەنیانی (هاوار)
بابەت: ڕه‌خنه‌
چاپ: یەکەم
نرخ: 10000 تمه‌ن (3500 دینار)
ژمارەی لاپەڕە: 81
ساڵی چاپ: 1396 (2017)

عەلی حەسەنیانی ساڵی ١٣١٨ (١٩٣٩) لە بنەماڵەیەکی مەھابادی لە شاری تاران لە دایک دەبێت. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شارەکانی ھەمەدان، مەھاباد و تاران تەواو دەکات و پاشان لە زانکۆی تاران لە بەشی «یاسا و زانستە سیاسییەکان» درێژە بە خوێندن دەدات. لەو نێوەدا ماوەیەک بە ھۆی چالاکی سیاسییەوە دەکەوێتە زیندان. دواتر ھاوکات لەگەڵ چالاکی ئەدەبی و نووسین، وەک فەرمانبەر لە چەندین شاری ئێران و کوردستان درێژە بە ژیان دەدات. دوای شۆڕشی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧، بۆ پەرەپێدانی تێکۆشانی سیاسی و ئەدەبی دەگەڕێتەوە مەھاباد. ساڵی ١٣٦٨ ڕێگای ھەندەران دەگرێتە بەر و دەچێتە وڵاتی فەنلاند و پاشان لە دانمارک دەگیرسێتەوە. سەرەنجام لە بەھاری ساڵی ١٣٧١ی ھەتاوی لەو وڵاتە بۆ ھەمیشە ماڵاوایی لە ژیان دەکات و لە شاری کۆپێنھاگ بە خاک دەسپێردرێت.

سەرنجەکان

تا ئێستا هیچ سەرنجێک نەنووسراوە.

یەکەم کەس بە کە سەرنج دەنووسی “شاری وێران”

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *