shajn

شاژنی وەنەوشە شەرمنەکان

5 out لە 5 based on 1 customer rating
(1 سەرنجی خوێنەر)

140,000ریال

ISBN: 978-600-7748-77-0‬
ناوی کتێب: شاژنی وەنەوشە شەرمنەکان
نووسەر: ئێمیلی دیکینسۆن
وه‌رگێڕ: سەید مادیح پیریۆنسی
بابەت: شێعری جیهان
چاپ: یەکەم
نرخ: 14000 تمه‌ن (5500 دینار)
ژمارەی لاپەڕە: 172
ساڵی چاپ: 1395 (2016)

ئێمیلی دیکینسۆن یه‌کێکه‌ لە گرنگترین شاعیرەکانی ئەمریکا. ئەم شاعیرە گەورەیە لە ماوەی ژیانیدا هیچ کتێبێکی شێعری چاپ نەکرد. لە شێعرێکدا، چاپ کردن بە ھەڕاج کردنی زەوق و بیری شاعیر لە قەڵەم دەدات. ھۆنراوەکانی ئێمیلی لە دوای مردنی چاپ بوون و ناوبانگێکی گەورەیان بۆ ده‌سته‌به‌ر کرد. ئێمیلی لە نامەیەکدا نووسیویەتی:
“ئەگەر ناوبانگ بۆ من بێت، ناتوانم لێی ڕابکەم. ئەگەریش بۆ من نەبێت، هەرچەند لە دووی ڕابکەم پێی ناگەم. تەنانەت وەها کە سەگەکەیشم گوێم بۆ ناگرێت و بەجێم دێڵێت. بۆیە هەر ئەم پلەی پێخاوسییەی خۆم بە باشتر دەزانم.”
ھیچ کات ژیانی هاوبه‌شی پێک نه‌هێنا و ھەمووی ژیانی لە زێدەکەی خۆیدا، واتە ئەمھێرتس، بەسەر برد و ھەر لەوێش کۆچی دوایی کرد. ئێمیلی دیکینسۆن گەرچی لە سەردەمی ژیانیدا نەناسرا، بەڵام لە دوای مەرگی کاریگەرییەکی زۆری لە سەر شاعیرانی ئینگلیزی زمان ھەبوو.

1 سەرنج بۆ شاژنی وەنەوشە شەرمنەکان

  1. 5 out لە 5

    :

    I am so happy to see this. This is wonderful.

سەرنجێک زیاد بکە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *