latif-1

کۆی به‌رهه‌مه‌ شێعرییه‌کان (به‌رگی یه‌که‌م)

5 out لە 5 based on 1 customer rating
(1 سەرنجی خوێنەر)

500,000ریال

ISBN: 978-600-7748-02-2
ناوی کتێب: کۆی به‌رهه‌مه‌ شێعرییه‌کان (به‌رگی یه‌که‌م)
نووسەر: لەتیف هەڵمەت
بابەت: شێعر
چاپ: یەکەم
نرخ: 50000 تمه‌ن (18500 دینار)
ژمارەی لاپەڕە: 811
ساڵی چاپ: 1395 (2016)

لەتیف ھەڵمەت ساڵی 1947 لە بنەماڵەیەکی ئایینپەروەردا لە شاری کفری لە دایک بووە. باوکی شاعیر بووە و لەتیف ھەڵمەت یەکەمین کتێبی دەرەوەی قوتابخانەی لە کتێبخانەکەی ماڵی باوکیدا خوێندۆتەوە. لە ھەشت نۆ ساڵییەوە دەخوێنێتەوە و ساڵی ١٩٦٣ یەکەمین شێعری خۆی نووسیوە و ساڵی ١٩٧٠ یەکەمین کۆمەڵە ھۆنراوەی خۆی بە ناونیشانی «خوا و شارە بچکۆلەکەمان» چاپ کردوه‌.
تاکو ئێستا زیاتر لە شەست کتێب و نامیلکەی له‌ بواره‌ جۆربه‌جۆره‌کاندا بە چاپ گەیاندوە و ئێستاش لە شاری سلێمانی نیشتەجێیە و جگە لە بەرھەمە چاپکراوه‌کان، کۆمەڵێ بەرھەمی جۆربەجۆری دیکەی ھەیە و خەریکی ئامادەکردنیانه‌ بۆ چاپ.
لەتیف ھەڵمەت چه‌ندین خەڵاتی ئه‌ده‌بی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وه‌رگرتوه‌ و سەدان شێعریشی کراون بە عەرەبی و فارسی و فەرەنسی و سوێدی و ئینگلیزی و ھۆڵەندی و… ھتد.

1 سەرنج بۆ کۆی به‌رهه‌مه‌ شێعرییه‌کان (به‌رگی یه‌که‌م)

  1. 5 out لە 5

    :

    بەراستی جێی داخە كە گەورەپیاوێك وەكوو لەتیف هەڵمەت لە كۆمەڵگە دا بەجوانی نەناسراوە، یەكەم جار ١٨ ساڵ لەوە پێش كورتە نوسراوێكم لێ خوێندەوە كە سەبارەت بە لەیلی و مەجنون بوو. وابزانم تا هەتاهەتایە ئەو چەند هەزار بەرگ كتێبەی كە مانگ لەو شاعیرەی چاپ كردووەتەوە نەفرۆشترێ. بەراست جێی داخە…

سەرنجێک زیاد بکە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *