farhad

کۆی به‌رهه‌مه‌ شێعرییه‌کان

5 out لە 5 based on 1 customer rating
(1 سەرنجی خوێنەر)

400,000ریال

ISBN: 978-600-7748-29-9
ناوی کتێب: کۆی به‌رهه‌مه‌ شێعرییه‌کان
نووسەر: فه‌رهاد شاکه‌لی
بابەت: شێعر
چاپ: یەکەم
نرخ: 40000 تمه‌ن (14500 دینار)
ژمارەی لاپەڕە: 520
ساڵی چاپ: 1395 (2016)

فەرهاد شاکەلی شاعیر و زمانناس ساڵی ١٩٥١ لە دێی شاکەل، ناوچەی گەرمیان، لە باشووری کوردستان لە دایک بووە. خوێندنی سەرەتایی لە شاکەل و ناوەندی و دواناوەندی لە شاری کفری تەواو کردووە. دواتر لە بەشی زمان و ئەدەبیاتی کوردی لە زانکۆی بەغدا خوێندوویەتی. بەهاری ١٩٧٤ تا بەهاری ١٩٧٥ پێشمەرگە بوو. هاوینی ١٩٧٥ وڵاتی بەجێ هێشتووه‌ و دوو ساڵ لە شام و بەیرووت ژیاوه‌. نزیکەی ساڵێکیش لە ئاڵمانیا بووه‌، پاییزی ١٩٧٨ لە سوێد گیرساوەته‌وە.
تا ئێستا ٨ دیوانی شێعر، کۆمەڵە چیرۆکێک و چەند کتێبی لێکۆڵینەوەی زانستی بە کوردی و ئینگلیزی بڵاو کردۆتەوە. شێعرەکانی بۆ دوازده‌ زمان وه‌رگێڕدراون. نزیکەی ٢٧ ساڵە مامۆستای زمان و ئەدەبی کوردییە لە زانکۆی ئۆپسالا لە سوێد. حەز دەکات و هیوادارە ٩٤ ساڵ بژیێت.

1 سەرنج بۆ کۆی به‌رهه‌مه‌ شێعرییه‌کان

  1. 5 out لە 5

    :

    کارێکی زۆر بەنرخ و پێویست، چاوەڕێین.

سەرنجێک زیاد بکە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *