Azadi u Deselat

ئازادی و ده‌سه‌ڵات

5 out لە 5 based on 1 customer rating
(2 سەرنجی خوێنەرs)

110,000ریال

ISBN: 978-600-7748-24-4
ناوی کتێب: ئازادی و ده‌سه‌ڵات
نووسەر: ئه‌ییووب که‌ریمی
بابەت: فەلسەفەی سیاسی
چاپ: یه‌که‌م
نرخ: 11000 تمه‌ن (5000 دینار)
ژمارەی لاپەڕەکان: 145
ساڵی چاپ: 1394 (2015)

له‌و ساڵانه‌ی دواییدا تاقمێک بابه‌تی به‌ ڕواڵه‌ت نوێ له‌ به‌ستێنی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی و بیری سیاسیدا به‌دیهاتوون که‌ ده‌مه‌قاڵه‌ی زۆریان لێکه‌وتۆته‌وه‌… ئێستا دوای تێکچوونی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و به‌ربڵاوبوونه‌وه‌ی نێئۆلیبڕالیسم وه‌ک ئیدیۆلۆژی کاپیتالیسمی هاوچه‌رخ، تاقمێک ده‌یانه‌وێ بیرۆکه‌ی ژیانی بێ ده‌وڵه‌ت زیندوو بکه‌نه‌وه و واده‌زانن ڕێگه‌ی ڕزگاری له‌وه‌دایه‌‌. ئایا ئه‌و بۆچوونانه‌ پێوه‌ندییان به‌ فۆڕماسیۆنی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ هه‌یه‌؟ ئاخۆ ئه‌و چه‌شنه‌ تیۆرییانه‌ خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندی تاقمێکی تایبه‌ت ده‌که‌ن؟ یان بێ بنه‌مان؟ له‌م کتێبه‌دا باسی ئه‌وه‌ ده‌که‌ین که‌ ئاخۆ ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت بۆ ژیانی ئازاد پێویسته‌ یان به پێچه‌وانه‌وه‌، ده‌وڵه‌ت له‌مپه‌رێکه‌ بۆ ئازادی. ئه‌گه‌ر‌ گروپێکی بنده‌ست به‌و ئاکامه‌ بگات که‌ ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێ ده‌بێ چ بکات؟ له‌م کتێبه‌دا به‌ شێوه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی و تیۆریک ئه‌و بابه‌تانه‌ تاوتوێ ده‌که‌ین.

2 سەرنجs بۆ ئازادی و ده‌سه‌ڵات

  1. :

    سڵاو ئه‌زیزم. وه زوودی فرۆشی ئانلاین هه‌ر وه‌ ئیره‌ فعال بود. جنابت توانی وه‌و طریق اقدام بفه‌رموي. يا وه طريف فرۆشگا مركزي تواني تماس بگري ئه رات كل كه‌ن.
    سپاس
    شماره تلفن فروشگا مركزي: ۰۸۷۳۴۲۶۱۰۲۰‌

  2. 5 out لە 5

    :

    له تاران له کامه کتیبفروشی ده ست ده که وی?

سەرنجێک زیاد بکە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *