namakan

نامه‌کانی غوربه‌ت

70,000ریال

ISBN: 978-600-95039-0-2
ناوی کتێب: نامه‌کانی غوربه‌ت
نووسەر: فەریدوون ئەرشەدی
بابەت: شێعر
چاپ: یەکەم
نرخ: 7000 تمه‌ن (3000 دینار)
ژمارەی لاپەڕە: 63
ساڵی چاپ: 1394 (2015)

چین یه‌سنا
ئه‌م نامانه‌ چین
وا چرکه‌چرکی بنمیچی خانه‌قای دڵمان
پڕ ده‌که‌ن له‌ دڵه‌خورپه‌ی داڕووخان؟
نامه‌ هه‌ن، پڕ له‌ واژه‌ی په‌پووله‌یی
بۆن خۆش و نه‌ختێ چرچ
ده‌ڵێی له‌ ژێر سوخمه‌ی کچێکی شه‌رمنه‌وه‌ هاتوون.
نامه‌ هه‌ن
کۆن و تۆزاوی و خه‌فه‌تبار
ده‌ڵێی هه‌ر ئێستا له‌ گیرفانی شه‌هیدێکه‌وه‌ ده‌رهاتوون.
نامه‌ش هه‌ن
زه‌رد و شێدار و پڕ زریکه‌
وا هه‌ست ده‌که‌ی له ژێرزه‌مینی زیندانێکدا
به‌ شقارته‌ی سووتاو نووسراون.

سەرنجەکان

تا ئێستا هیچ سەرنجێک نەنووسراوە.

یەکەم کەس بە کە سەرنج دەنووسی “نامه‌کانی غوربه‌ت”

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *