وردەکاری نووسەر

دڵدار

یۆنس کوڕی ڕەئووف کوڕی مەحموود کوڕی مەلا سەعدە. لە بنەماڵەی «خادم السجاد»ەیە. ڕۆژی 20ی شوباتی ساڵی 1918 لە کۆیە لە دایک بووە. ساڵی 1935 بۆ خوێندن دێتە هەولێر و لەگەڵ بورهان جاهید، شاعیر و برازای جەبار ئاغای کانی (کە ئەویش هەر شاعیر بووە) دەبێتە برادەرێکی نزیک و لەگەڵ هاوپۆلەکانی دیکەیان دەبنە هۆگری شێعری حەماسیی عەونی و دلاوەر و بێکەس و زیوەر و ئەحمەد بەگ.
ساڵانی 1940 هەتا 1945 لە بەغدا لە کۆلیجی حقووق دەرس دەخوێنێ. دوایە تاکوو کۆچی دواییەکەی، خەریکی ئیشی پارێزەری دەبێ.
لە ڕێکەوتی 12/11/1948ی زایینیدا کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی گەورەی هەولێر ئەسپاردەی خاک کراوە.
نێوئاخنی شێعرەکانی دڵدار، شێعری نیشتمانی و دڵدارین.

کتێبەکانی ئەم نووسەرە