وردەکاری نووسەر

فایەق بێکەس

ـ فایق کوڕی عەبدوڵڵا بەگی کوڕی کاکەحەمەی کوڕی ئەلیاسە قۆجەیە.
ـ ساڵی 1905 لە سیتەک هاتۆتە دنیاوە.
ـ ژیانی بێکەس پڕ بووە لە تەنگ‌وچەڵەمە و ناخۆشی.
ـ ساڵی 1928 تا 1930 دەبێتە مامۆستای "زانستی".
ـ ساڵی 1930 دەبێتە یەکێک لە ڕێبەرانی ڕاپەڕینی شەشی ئەیلوول. هەر لەوێدا بریندار دەبێ و دەخرێتە بەندیخانەوە.
ـ 1933: دیسان حکوومەت وەک مامۆستا دایدەمەزرێنێتەوە.
ـ 1937: حکوومەت، دووری دەخاتەوە بۆ حیللە.
ـ 1938: ئەمجارە دوور دەخرێتەوە بۆ عەمارە، بەڵام بێکەس قەبووڵی ناکات و دەس لە ئیشەکەی هەڵئەگرێ و دێتەوە سولەیمانی و قوتابخانەیەک دادەنێ، تا ساڵی 1941.
ـ 1941: دیسان دەیکەنەوە بە مامۆستای قوتابخانە هەتا ساڵی 1948.
ـ 18/12/1948 لە بەر تەورژمی خوێن کۆچی دوایی دەکات و لە گردی سەیوانی سولەیمانی دەنێژرێ.

کتێبەکانی ئەم نووسەرە