وردەکاری نووسەر

شاھۆ

- «شاهۆ» نازناوی مەلا حەسەن کوڕی مەلا عەبدولقادر کوڕی مەلا ئەوڕەحمانە.
- ساڵی 1882ی زایینی لە بیارە لە دایک بووە.
- ماوەیەک لە خزمەتی شێخ عەبدولقادری شەمزینیدا بووه و پەیوەندی لەگەڵ ئەندامانی کۆمەڵی سەربەرزیی کوردستان (حیزبی تەعالی کوردستان) پەیدا کردووه.
- ڕۆژی 23ی حوزەیرانی ساڵی 1971 کۆچی دوایی دەکات و لە هەیوانی مەرقەدی شێخ عومەر و شێخ نەجمەدین و شێخ عەلائەدین لە بیارە بە خاک دەسپێردرێت.
- سەرەتا نازناوی «شایق» هەڵدەبژێرێ، دواتر دەیکاتە «شاهۆ».
- دۆستایەتی نزیکی لەگەڵ شاعیری بەناوبانگ، ئەحمەد موختار جافدا بووە.
- ناوەرۆکی شێعرەکانی: دڵداری، ئایینی، نیشتمانی.

کتێبەکانی ئەم نووسەرە