وردەکاری نووسەر

تاهیر بەگی جاف

تاهیر کوڕی عوسمان پاشای کوڕی محەمەد پاشای کوڕی کەیخوسرەو بەگی جافە. ساڵی 1878 لە هەڵەبجە لە دایک بووە.
ماوەیەک بە هۆی مەقامی باوکییەوە، دەسەڵاتی تورکی عوسمانی کردوویەتی بە قایمقەمای قەزای هەڵەبجە.
تاهیر بە لەش، لەڕ و لاواز و نەخۆش بووە، هەر بۆیە ژیانی کورت بووە. لە تەمەنی 40 ساڵیدا نەخۆشی کاری لێ کردووە، بۆیە بردوویانە بۆ سلێمانی و لە ساڵی 1918 کۆچی دوایی کردووە. تەرمەکەیان بردۆتەوە بۆ گوندی عەبابەیلێ لە باکووری هەڵەبجە و لە گۆڕستانی ئەوێ نێژراوە.
ناوەرۆکی شێعرەکانی بریتین لە:
ـ شێعری ئایینی
ـ گازندە لە چارەنووسی مرۆڤ
ـ دڵداری

کتێبەکانی ئەم نووسەرە