وردەکاری نووسەر

ئەحمەدی خانی

ئەحمەدی خانی لە عێلی «خانیان»ی ناوچەی بایەزید و بۆتانە. ساڵی 1650ی زایینی لە دایک بووە و لە مزگەوتی «مرادییە»ی بایەزید، لە ئورفە و ئەخلات و بتلیس خوێندوویەتی و سەری میسریشی داوە. زانایەکی بەناوبانگ و سەربەدەرەوە بووە. شاکاری ئەحمەدی خانی چیرۆکی مەم و زینە کە لە تەمەنی 44 ساڵیدا هۆنیوییەتەوە. خانی سێ‌سەد ساڵ لەمەوبەر بیری ئازادیخوازیی خستووەتە مێشکمانەوە. شتێکی وا بەنرخ و گەورەی به زمانی کوردی بۆ بەجێ هێشتووین کە بە شانازییەوە خۆی پێوە ڕابنێین و بە سەربەرزییەوە بڵێین: ئێمە خانیمان هەیە و گەلێک کە خانیی هەبێ، هەرگیز نامرێ. بە پێی هێندێک سەرچاوە، ساڵی 1709ی زایینی کۆچی دوایی کردووە و هەر لە شاری بایەزید نێژراوە. ئەم بەرهەمانەی خانی ئێستاکە لە بەردەستی ئێمەدان:
1. عەقیدا ئیمانێ
2. نەوبوهارا بچووکان (نووبارا بچووکان)
3. دیوانا خانی

کتێبەکانی ئەم نووسەرە