وردەکاری نووسەر

مەسعوود تەهازادە

مەسعوود تەهازادە ساڵی 1989ی زایینی لە مەهاباد لە دایک بووە. خاوەن بڕوانامەی کارناسیی بەڕێوەبەریی پیشەسازی و ماستەری بەڕێوەبەریی گشتییە. بەشی زۆری هەوڵ و چالاکیی لە بواری پەرەپێدانی نووسین و خوێندەوەی زمانی دایک بووە لە تۆڕە سەرهێڵەکاندا. لە ساڵی 2017 بۆ ئەولاوە وەک بەڕێوبەری هونەریی چاپەمەنیی مانگ کار دەکا و لەگەڵ ئەمەدا ئەزموونی پێداچوونەوە و هەڵەچنیی زیاتر لە ٤٠ کتێبی هەیە. هەروەها وەک وەرگێڕ، کۆمەڵێک کتێبی بە شێوەی چاپکراو، پادکەست و سەرهێڵ لە ئینگلیزی و فارسییەوە وەرگێڕاوە، لەوانە بەرهەمەکانی ڕەیمند کاڕڤێر، شێڵ سیڵڤرستین، ئەڵێن دو باتن، غوڵامحوسێن ساعیدی، ڕەزا قاسمی و هتد.

کتێبەکانی ئەم نووسەرە