مارگریت دووراس
مارگریت دووراس لە ئاوریلی ۱۹۱٤ لە هیندوچین داگیرکراوی فەڕانسە لەدایک بوو. دایکی لە وینەلۆنگ و سادێک مامۆستای قوتابخانە بوو. لە ماوەی شەڕی دووهەم جیهانیدا، مارگریت یەکەمین ڕۆمانەکانی دەنووسێ. لەو ماوەدا لە حیزبی کۆمۆنیست نزیک دەبێتەوە. وەک خۆی دەڵێ یەکەمین ئەزموونی سیاسی لە بەزین و نائومێدی ڕزگاری دەکات، لەپڕ هەموو شت مانادار دەبێت، وەک غوسڵی تەعمید کرابێت. بەڵێنە سیاسییەکەی نە لە ڕووی ڕقەوە بوو نە بیر و باوەڕ، جۆرە ڕیشە داکوتانێک بوو لە هەست و سۆز و توند و تیژیدا، لە ڕاستیدا ڕێگایەک بۆ پەیوەندی لەگەڵ خۆیدا. دوا شەڕ، پەیوەندی لەگەڵ ڕووناکبیران و نووسەران زۆرتر دەبێت.
بەرهەمەکانی دووراس بەرەبەرە لە شێوەی ژیاننامە نزیک دەبنەوە. دوایین پەردەکان لادەچن، وەک ڕازەکان و دانپێدانانە پڕ جۆش و خرۆشەکانی لە ڕۆمانی عاشق کە بە شێوەیەکی ساکار و ڕووت و دڵتەزێن، پەیوەندی ژنێکی ئوروپایی و پیاوێکی چینی دەوڵەمەند پیشان دەدات. دووراس لە ساڵی ۱۹٨٤ بە نووسینی "عاشق" خەڵاتی "گۆنکوور"ی وەرگرت.