وردەکاری نووسەر

یاسوناری کاواباتا

یاسوناری کاواباتا یەکەمین نووسەری خەڵکی وڵاتی ژاپۆن بوو کە لە تەمەنی شەست و نۆ ساڵاندا بە بۆنەی نووسینی ڕۆمانی "چریکەی کوێستان" خەڵاتی نۆبێلی ئەدەبی وەرگرت. کاواباتا ساڵی 1899 زایینی لە بنەماڵەیەکی دەوڵەمەند و خوێندەوار لە دایک دەبێ. زۆر زوو ڕەنگی هەتیوی و تەنیایی دەبینێ و تا تەمەنی نۆ ساڵان، هەموو ئەندامانی بنەماڵەی یەک یەک دەمرن. بە دڵنیاییەوە بەرەوڕووبوون لەگەڵ چەمکی "مەرگ" هەر لە منداڵییەوە زۆر کاریگەر دەبێ بۆ شکڵ گرتنی کەسایەتییەکی گۆشەگیر و بێ هیوا لەودا. ساڵی 1920 خوێندن لە بەشی زمانی ئینگلیزی زانکۆی شاهانەی تۆکیۆدا دەست پێدەکات و ساڵی 1925 یەکەمین ڕۆمانی خۆی بە ناوی "سەماکەری ئیزۆ" دەنووسێت. وێنەگەلێکی تەنراو لە ڕاستی و خەون بە تێڕوانینێکی ئەدەبی لە کەلتووری دێرینی ژاپۆن و ژیانی ئەمڕۆی خەڵک، لە بەرچاوترین تایبەتمەندییەکانی قەڵەمی نووسینی کاواباتان. یاسوناری کاواباتا ساڵی 1972دا، پاش ساڵانێکی درێژ نەخۆشی و لاوازی جەستە لە ماڵەکەی خۆیدا بە گاز خۆی دەکوژێت.

کتێبەکانی ئەم نووسەرە