وردەکاری نووسەر

شوکور مستەفا

شوکور مستەفا، ساڵی ١٩٢٦ لە گوندی مامشەی ناوچەی قەرەحەسەنی کەرکووک لە دایک بووە. ساڵی ١٩٣٢ ڕوودەکەنە کەرکووک و هەر لەوێش خراوەتە بەر خوێندنی ئایینی. ساڵی ١٩٤٩ کۆلێژی شەریعەتی لە بەغدا تەواو کردووە. ماوەیەک مامۆستای زمانی عەرەبی بووە لە قوتابخانە ناوەندی و ئامادەییەکانی کوردستان و شارەکانی دیکەی عێراق. لەسەر هەڵوێستی سیاسی زۆر جار لە کوردستان دوور خراوەتەوە بۆ خواروو و ناوەڕاستی عێراق. لە دوای ڕێکەوتنامەی مێژووییەکەی 11ی ئاداری ساڵی 1970ی نێوان سەرکردایەتی شۆڕشی کورد و میری بەغدا، گوێزراوەتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی خوێندنی کوردی و لە بەشی پڕوگرام و بەرنامە کاری کردووه. مامۆستا شوکور مستەفا زمانەکانی کوردی، تورکی، عەرەبی و فارسی بە باشی زانیوە.
لە ساڵی 1975یشەوە دامەزراوە بۆ کۆڕی زانیاری کورد لە بەغدا و کراوە بە ئەمینداری گشتی و ڕۆڵێکی باشی بووە لە بەڕێوەبردنی کاروباری لێژنەکانی کۆڕ و گەلێک پەرتووکی بەنرخی لە زمانانی تورکی و ئازەری و عەرەبی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.
ساڵی 2003 لە شاری هەولێر بە نەخۆشی دڵ کۆچی دوایی کردوه و هەر لەو شارەشدا نێژراوه.
شوکور مستەفا وەرگێڕانی زۆری لە بوارەکانی ڕۆمان، چیرۆک، مێژوو و...دا هەیە. دیارترینیان ئەمانەن:
قەڵای دمدم، کۆمەڵە تێکستی فۆلکلۆری کوردی، سترانا زارگوتنا کوردیە تاریخی، کوێر ئۆغلی، تەنەکە، کاریتە و ئەفسانەی چیای ئاگری، زەوی ئاسن و ئاسمان مس، مێژووی ئەردەڵان، خەج و سیامەند و مێژووی کورد لەسەدەی ١٦هەمدا.

کتێبەکانی ئەم نووسەرە