وردەکاری نووسەر

ئێمیلی دیکینسۆن

ئێمیلی دیکینسۆن یه‌کێکه‌ لە گرنگترین شاعیرەکانی ئەمریکا. ئەم شاعیرە گەورەیە لە ماوەی ژیانیدا هیچ کتێبێکی شێعری چاپ نەکرد. لە شێعرێکدا، چاپ کردن بە ھەڕاج کردنی زەوق و بیری شاعیر لە قەڵەم دەدات. ھۆنراوەکانی ئێمیلی لە دوای مردنی چاپ بوون و ناوبانگێکی گەورەیان بۆ ده‌سته‌به‌ر کرد. ئێمیلی لە نامەیەکدا نووسیویەتی:
“ئەگەر ناوبانگ بۆ من بێت، ناتوانم لێی ڕابکەم. ئەگەریش بۆ من نەبێت، هەرچەند لە دووی ڕابکەم پێی ناگەم. تەنانەت وەها کە سەگەکەیشم گوێم بۆ ناگرێت و بەجێم دێڵێت. بۆیە هەر ئەم پلەی پێخاوسییەی خۆم بە باشتر دەزانم.”
ھیچ کات ژیانی هاوبه‌شی پێک نه‌هێنا و ھەمووی ژیانی لە زێدەکەی خۆیدا، واتە ئەمھێرتس، بەسەر برد و ھەر لەوێش کۆچی دوایی کرد. ئێمیلی دیکینسۆن گەرچی لە سەردەمی ژیانیدا نەناسرا، بەڵام لە دوای مەرگی کاریگەرییەکی زۆری لە سەر شاعیرانی ئینگلیزی زمان ھەبوو.

کتێبەکانی ئەم نووسەرە